"بیانگرم 964 شەقیان لێدەدەم"
ئەوەش ئیشى برادەر؛ ئاگاى لە هیچ نەبووە کردویانە بە کاندید
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە هەڵبژاردن شتى عەجیب و غەریب زۆرە، بەڵام بەزمى ئەو کاندیدەى ناوى لە کۆمیسیۆن نییە، رەنگە لە هەموویان سەیرتر بێت.
کێشەکانى هەرێم خەویان لەچاوم بڕیوە، هەتا چارەسەریان نەکەم نانووم
هاوڵاتییەکى شارى سلێمانى بەناوى سەردار فەهمى کە بە زالە ئەستێلى ناسراوە و لە بوارى کۆمیدیا کار دەکات، بەیانییەک لەخەو هەڵساوە و دەبینێت بە وێنەى خۆیەوە ژمارەیەکى زۆر فلێکس و پۆستەرى بانگەشەى هەڵبژاردن لە شەقامەکان هەڵواسراوە و داوا کراوە دەنگى پێ بدەن.
جا کاکە زالە کە وێنەکانى خۆى بینیوە تووشى سەرسوڕمان بووە، وەک ئەوەى بۆ 964 قسەى کردووە دەڵێت،”کە وێنەکانمم بینى وەک ئەوەى لە بینایەکى بەرزەوە کەوتبێتمە خوارەوە”.
برادەرەکانى زالە ئەو ئیشەیان کردووە و تەنیا وەک گاڵتەو گەپێک بووە، بەڵام ژمارە 44 کە ژمارەى سالەیە بۆ هەڵبژاردن رەنگە لە سنوورى سلێمانى ببێتە ناسراوترین کاندیدى ئەو بازنەیە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح