لە 30 بەنزینخانە

دابەشکردنی بەنزینە حکومییەکە لە هەولێر زیاتر دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

لگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، ژمارەی بەنزینخانەکان لە شاری هەولێر کە بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنزین دەفرۆشن ژمارەیان بۆ نزیکەی دوو هێندە زیادکرا.

ئەوان، لیتری دەدەنە بە 750 دینار لە بازاڕ بە 950 دینارە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21.10.2025، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە میدیاکانی وت، ئەمڕۆ ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزین دەدەنە 750 دینار کرایە 30 بەنزینخانە، کە پێشتر تەنیا 16 بەنزینخانە ئەو بەنزینەیان دابەش دەکرد.

بە قسەی قایمام، سبەینێ چوارشەممە ژمارەی بەنزینخانەکان زیاتر دەبن لە 30 بەنزینخانە، ئەوەش لەپێناو ئەوەدایە ئەو قەرەباڵخییەی بۆ بەنزینی حکومیی هەبووە نەمێنێ و شۆفێری زیاتر سوودمەندبن.

وا سێ رۆژە، لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین لە جۆرەکانی نۆرماڵ، موحەسەن و سۆپەر یەکی 50 دینار لە نرخەکانیان زیادی چووەتەسەر، نرخی نۆرماڵ کە زۆرترین خواستی لەسەرە لە 900 دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 950 دینار.

پێشتر، سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری بەنزینخانەکانی هەولێر بە 964ی وت، هێرشە درۆنییەکان کاریگەریان هەبووە لەسەر بەرهەمهێنانی بەنزین و پاڵاوتنی، لەئێستاشدا لەهەوڵدان بەنزینەکە بگەڕێنینەوە بۆ ئاستی جارانی.

بەنزینی حکومی لە هەولێر کەمبووە؛ تەنیا 16 بەنزینخانە دا...

بەنزینی حکومی لە هەولێر کەمبووە؛ تەنیا 16 بەنزینخانە دابەشی دەکەن