توشبوویەکی تالاسیمیا لەلایەن پزیشکێکەوە پشکنینی بۆ دەکرێت. وێنە: تۆڕی کۆمەڵایەتی.
بۆ نەشتەرگەری مۆخی ئێسک
وەجبەی سێیەمی نەخۆشانی تالاسیمیا رەوانەی دەرەوە کران
964+
توانا نەقی
کاروانی سێیەمی نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە رەوانەی دەرەوەی وڵات کران.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 21.10.2025 کاروانی سێیەم کە بریتیە لە 48 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی مۆ خی ئێسک رەوانەی دەرەوەی وڵات کران.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەواوی خەرجیەکانی چوون و هاتنەوە و مانەوە و پشکنینەکان و نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان لەسەر بودجەی پێویستی دابینکراو بۆ ناردنی 140 تووشبووانی تالاسیمیا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک دوای چوونە بواری جێبەجێکردن و ناردنیان بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی خاوەنی متمانەی نێودەوڵەتی JCI.
بوودجەی نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ نەخۆشانی خاوەن بەخشەر و نەخۆشانی نەبوونی بەخشەر دابینکراوە و بەردەوامن لە ناردنیان.
لەئێستادا 120 هاوڵاتی لە نەخۆشخانەکانن و لە ڕرۆژانی داهاتووش کاروانی چوارەم 60 نەخۆش و هاوەڵەکانیان بەڕێ دەکرێن بۆ هەمان مەبەست.