تا ئەمڕۆ یەكشەممە
837 كاندید لە هەڵبژاردنی عێراق دوورخراونەتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ژمارەی ئەو كاندیدانەی ئاشكرا كرد، كە تا ئێستا لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دووخراونەتەوە.
كۆمسیۆنەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 19.10.2025 لیستێكی بڵاوكردەوە، كە ژمارەی كاندیدەكان و هۆكاری دوورخستنەوە یان دووركەوتنەوەیان لە هەڵبژاردن دیاریی كراوە و ژمارەیان 837 كاندیدن.
بە گوێرەی لیستەكەی كۆمیسۆن، ژمارە و هۆكاری دوورخستنەوەی كاندیدەكان بەم جۆرەیە:
837 كاندید لە هەڵبژاردنی عێراق دوورخرانەوە
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دوائاماری دووخراوەكانی ئاشكرا كرد
بە كۆی گشتی 837 كاندید تا 19.10.2025 دوورخراونەتەوە
183 كاندید لەلایەن حزب و هاوپەیمانییەكانەوە دووخراونەوە
130 هۆكاری دیكە، 293 لێپرسینەوە و دادپەروەری
90 هەبوونی تۆماری تاوان و بڕیاری دادگا
96 كاندید بەهۆی نەبوونی بەڵگەنامەی کاندیدکردن
20 كاندید لەلایەن دەستەی دەستپاكی دووخرانەوە
11 كاندید بەڵگەنامەی خوێندنیان تەزویر كردووە
3 كاندید خۆیان پاشەكشەیان كردووە
5 كاندید گیانیان لەدەستداوە
6 كاندید كارمەندی وەزارەتی ناوخۆ بوون
بڕیارە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و دوو رۆژ پێش ئەوەش دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت.