کۆنترۆڵکرا
زیانی ئاگری کارگەکەی کەرکوک 15 ملیار دینار بوو
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە كارگەی بەهاراتی “تەباخ” لە نزیک گوندی دارەمان لە سنوری كەركوک کەوتەوە، دوای چەندین کاتژمێر نزیک بەرەبەیان کۆنترۆڵکراوە و تا ئێستاش تیمەکانی بەرگری شارستانی لێ ماوە.
بینای ئەو کارگەیە سێ نهۆمە و بەتەواوەتی سووتاوە بەرگری شارستانی کەرکوک بە 964ـی وت، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانن و تیمەکانی بەڵگە و تاوان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
کارگەکە زۆر گەورەبووە و نزیکەی 25 سالە کاردەکات و بەرهەماکانی بەهارات دەنیرێتە سەرجەم ناوچەکانی عێراق.
یەکێک لە خاوەنەکانی ئەو کارگەیە بۆ 964 وتی، زەرەرووزیانەکان زۆرن و تا ئێستا نزیکەی 15 ملیار دینار کە دەکاتە زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار زیانی هەبووە.
پێداچوونە: توانا نەقی