کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت - وێنە: ئاژانسەکان
دابەزی
نرخی نەوت هاتە 62 دۆلار لە جیهاندا
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت جارێکی دیکە لەچاو دوێنێدا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هاتە 62 دۆلار، ئەمەش دوای ئەو رێککەوتنانەی ئاشتی دێت لە ناوچەکە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 16 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بە رێژەی 0.23٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 58 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە رێژەی 0.18٪ دابەزیوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت داوای ئەو دێت کە بە نێوەندگیری ئەمریکا، ئیسرائیل و حەماس رێککەوتن و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “شەڕی غەززەمان کۆتایی پێهێنا و ئاشتیش بەرقەرار دەبێت.