چەند قاڵبێکی زێڕ لە بازاڕێکی هیندستان. وێنە: Reuters
عەیار21 مسقاڵی 15 هەزاری لێبووەتەوە
نرخی زێڕ لە چاو دوێنێدا دابەزی
964+
توانا نەقی
دوای بەرزبوونەوە بەردەوامەکانی نرخی زێڕ لە چەند رۆژی داهاتوو ئەمڕۆ لە چاو دوێنێدا دابەزیووە و بۆ هەر مساقاڵێکی عەیار 21 15 هەزار دیناری لێبووەتەوە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ هەینی 10.10.2025 بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 854 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 815 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 698 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ یەک ئۆنسی زێڕ لە بازاڕی جیهانیدا بە سێ هەزار و 966 دۆلار دیاری کراوە و نرخی 100 دۆلاریشی بە 141 هەزار و 300 دینار دیاری کراوە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.