سبەی کەشەکە ساف دەبێتەوە و ماڵی سەیرانە

خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و کەشەکەش بەتەواوەتی فێنک دەبێت

964+

شۆڕش قادری

ئێوارەی ئەمڕۆ خۆڵبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان دەستپێدەکات، بەڵام سبەی ئاسمان ساف و روون دەبێتەوە و کەشەکەش بە تەواوەتی فێنک دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.10.2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لەکەشدا، لە کاتەکانی ئێوارە و شەو لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ( پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان و بەشێکی پارێزگای هەولێر) رێژەی خۆڵبارین زیاتر دەبێت.

پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمتر دەبێتەوە.

بۆ سبەی هەینیش، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرماش دوو بۆ چوار پلەی دیکە دادەبەزێت و کەشەکە بەتەواوەتی فێنک دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی

دهۆک: 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 34 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 30 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 33 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی

سۆران: 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی

کەشەکە کەمێک فێنکتر دەبێ و گەرما دوو پلەیەک دادەبەزێ

کەشەکە کەمێک فێنکتر دەبێ و گەرما دوو پلەیەک دادەبەزێ

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات