"به هه‌موو جۆره ڤیزایه‌ك ده‌توانن"
سعودیه رێگرییه‌كی له‌سه‌ر هاوڵاتیانى لابرد كه ده‌یانه‌وێت عومره ئه‌نجامبده‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه كارئاسانى بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت عومره ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێگاى پێدان كه هه‌ڵگرى هه‌ر جۆره فیزه‌یه‌ك بن ده‌توانن ئه‌م كاره بكه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه وه‌زاره‌ته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵگری هه‌مو جۆره ڤیزه‌یه‌كی چونه ژووره‌وه بۆ شانشینی سعودیه رێگه‌ی پێده‌درێت عومره بكات، ئه‌مه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ دیدگای شانشینی 2030 كه ئامانجی ئاسانكارییه بۆ رێكاره‌كانی حه‌ج و عومره و فراوانكردنی بازنه‌ی سودمه‌ندان.
هه‌ڵگرانی ڤیزه‌ی سه‌ردانی كه‌سیی و خێزانی، ڤیزه‌ی گه‌شتیاری ئه‌لیكترۆنی، ڤیزه‌ی ترانزێت، ڤیزه‌ی كاركردن ده‌توانن عومره ئه‌نجامبده‌ن.
بڕیاره‌كه‌ى سعودیه، هه‌ر جۆره ڤیزه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه، له هه‌نگاوێكدا كه نوێنه‌رایه‌تی درێژكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی سعودیه ده‌كات بۆ ئاسانكاری بۆ هاتنی موسڵمانان له هه‌مو جیهانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كانیان به ئاسانی و ئارامیی ده‌روونی .