ئیسرائیل و حەماس پێی رازین
قۆناغی یەكەمی پلانی ترەمپ سەبارەت بە غەززە چییە؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی ئەمریكا پلانێكی بۆ ئاشتی و كۆتاییهێنان بە شەڕ و ماڵوێرانیی خەڵكی غەزە هەیە و بۆ ئەمەش ئیسرائیل و حەماسیش ئامادەییان دەربڕیوە پلانەكە جێبەجێ بكەن.
پلانەكە زیاتر لە قۆناغێكە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ قۆناغی یەكەمی پلانەكەی راگەیاندووە، كە وردەكارییەكانی بەم جۆرەیە:
*راگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە غەززە
*ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان لە 72 كاتژمێر
*رادەستكردنی تەرمی كوژراوە ئیسرائیلییەكان
*راگرتنی بۆردومان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان
*ئیسرائیل دیلە فەڵەستینییەكان ئازاد بكات
*كشانەوەی هێزەكانی ئیسرائیل بە قۆناغ
*حكومەتێكی تەكنۆكرات غەززە بەڕێوەببات
*گەیاندنی خێرای هاوكارییەكان بۆ خەڵكی شارەكە و نابێ ئیسرائیل و حەماس دەستەوەردان لەو كارەدا بكەن.
دوێنێ هەینی 3.10.2025 سەرۆكی ئەمریكا دوامۆڵەتی دایە بزووتنەوەی حەماس بۆ رازیبوون لە مەرجەكانی ئاگربەست و وەستاندنی شەڕ، كە یەكشەممە داهاتوو بوو، بەڵام هەر شەوی رابردوو حەماس بە راگەیاندراوێك رازیی بوونی خۆی راگەیاند.