"رێگە نەدەن کەرەستەی بیناسازی لەسەر شۆستە و شەقام دابنرێت"

قایمقامی دەربەندیخان چەند بڕیار و راسپاردەیەکی ئاڕاستەی شارەوانی قەزاکە کرد

964+

شۆڕش قادری

قایمقامی دەربەندیخان چەند بڕیار و راسپاردەیەکی ئاڕاستەی شارەوانی قەزاکە کرد و داوای لێکردن، رێگە نەدەن بەو کەسانەی کە خانوو دروست دەکەن یان نۆژەنیان دەکەنەوە، چەو و لم و کەرەستەی بیناسازی لەسەر شۆستە و شەقام دابنێن.

بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی دەربەندیخان، سلێمان محەمەد لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی زیادەڕەوی قایمقامیەت کۆبووەتەوە و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی قەزاکەش لەوێ بووە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیار و راسپاردەیەک ئاڕاستەی شارەوانی و لیژنەکە کراون و داوایان لێکردوون، رێگە نەدەن چەو و خاشاک لەسەر شۆستە و شەقامەکان دابنرێت، چونکە دەبێتەهۆی پڕکرنەوەی مەنهۆڵەکان و ئەوەش مەترسی دروستبونی لافاو لەکاتی بارانبارین دروست دەکات.

هەروەها جارێکی تر داوا لە شارەوانی کراوە رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ گرتن و دوورخستنەوەی سەگە بێلانەکان و بۆ گرتنی هەر سەگێکیش بڕی چوار هەزار دینار دەدرێت بەوە کەسەی کارەکە دەکات.

گرنگرترین بڕیار و راسپاردەکانی قایمقامی دەربەندیخان بۆ شارەوانی قەزاکە؛

1- ڕێگە نەدەن بەهاوڵاتیان کە سەرقاڵی دروستکردن یاخود نۆژەنکردنەوەی خانوون کەرەستەی بیناسازی بەتایبەتی لم و چەوو و خاشاک لەسەر شۆستە و شەقامەکان دابنرێت کە دەبێتە هۆی پڕکرنەوەی مەنهۆڵەکان کە بەمەش دەبێتە هۆی مەترسی دروستبونی لافاو لەکاتی باران باریندا .

2- جارێکی تر ڕێگە نەدرێت بە دووبارەبوونەوەی بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەر لە پارکە ئاوەدانەکراوەکاندا و کۆڵان و زەویە چۆڵەکاندا کە چۆن لە رابردوو توانیان تەواوی زیادەڕەوی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەرەکان لەسەرموڵکی گشتی و پارکە ئاوەدان نەکراوەکانی شارەوانی بڕوخوێنرێن و لاببرێن.

3- شارەوانی دەبەندیخان ڕادەسپێرین بەدیارکردنی سنوری ئەو خانوانەی کە سەرلەنوێ دروست دەکرێن یاخود نۆژەن دەکرێنەوە بۆ ئەوەی خانوەکانیان بەپێی نەخشەی نوێی بنەرەتی شارەوانی (شوێنی ئێستایان ) بۆ دیاری بکرێت بۆ ئەوەی هیچ زیادەڕۆیی ئەنجام نەدەن و بەشێوەیەکی شارستانی کارەکانیان ئەنجام بدەن.

4- لەئێستادا بەهۆی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن و بونی سەگی بێلانە مەترسی لەسەر خوێندکاران هەیە هەر بۆیە دووبارە قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان داوایکرد لە شارەوانی دەربەندیخان ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بەمەبەستی گرتن و دورخستنەوەی سەگی بێلانەکان بۆ ئەوجێگایەی کە پێشتر رەزامەندیمان وەرگرتبوو، هەر بۆ ئەو مەبەستە لە لایەن قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخانەوە بڕێک پارە وەک دیاری کە بڕی چوار هەزار دینارە دەدرێت بەو کەسانەی بەو کارە هەڵدەستن و ئەو ئامێر و کەرەستانەی بۆ ئەو کارە پێویستە، لەلایەن قایمقامیەتەوە دابین دەکرێت و هاوکاری تەواوی شارەوانی دەربەندیخان دەبێت بۆ ئەو مەبەستە.

بەڕەڵاکرنی مانگا بۆ ناو گەڕەک گرتن و سجنی تێکەوت 

بەڕەڵاکرنی مانگا بۆ ناو گەڕەک گرتن و سجنی تێکەوت 

کرێکار دەستناکەوێت بۆ گرتنی سەگە بێلانەکانی دەربەندیخ...

کرێکار دەستناکەوێت بۆ گرتنی سەگە بێلانەکانی دەربەندیخان