هەڵەبجە

لەسەر دزینى پارەى ناو سندوقى خێرى مزگەوت دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى هەڵەبجە، دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى مێردمنداڵى راگەیاند کە پارەى ناو سندوقى خێرى مزگەوتێکیان دزیوە.

بەپێى راگەیەنراوى پۆلیس، تۆمەتبارەکان تەمەنیان 14 و 17 ساڵانە و بەنەتەوە عەرەبن.

وەک ئەوەى باسکراوە، ئەو دوو تۆمەتبارە لە ماوەى رابردوودا هەستاون بە دزی پارەى سندوقى خێرى مزگەوتێک لەناو شارى هەڵەبجە.

تۆمەتبارەکان بۆ ئەنجامدانى کارەکەیان سەرەتا هەڵساون بەلەکارخستنى کامێراى چاودێرى مزگەوتەکە، بەڵام وەک ئەوەى پۆلیس روونى کردووەتەوە، لەماوەیەکى کەمدا توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دیاری بکرێن و بەبڕیاری دادوەر دەستگیربکرێن.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە تۆمەتباران پێشینەى تاوانیان هەیە و لەئێستادا بەپێى مادەى 444 لە یاساى سزادانى عێراقى راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت.