ئەو چەند هەنگاوەی زۆر کەسی خستووەتە گریان
964+
پەری ساڵح
لەم چەند رۆژەدا ترێندێک زۆر بەربڵاوە، منداڵان و باوانیان پێکەوە تاقیدەکەنەوە، بەهۆیەوە هەردوولا دەست دەکەن بە گریان.
ترێندەکە زۆر سادەیە: هەنگاوێک وەرە پێشەوە ئەگەر ئەم کارەت کردووە.
ئامانج لێی ئەوەیە جیاوازی گەورەی ژیانی منداڵان و دایک و باوکیان پیشان بدەن.
ترێندەکە بەم شێوەیەیە: باوک یان دایک بە یەک ریز لەگەڵ منداڵەکەیان دەوەستن، ئەو کەسەی وێنەیان دەگرێت تاقیکردنەوەیەکیان لەگەڵ دەکات.
بەمشێوازە پرسیارەکان بەردەوام دەبێت، منداڵەکان هەنگاو بە هەنگاو دێن، جگە لە دایە و بابە، چونکە ئەو هەمان ژیان و دۆخی منداڵەکانی نییە، بە پێچەوانەوە رەنگە زۆر سەخت بووبێت
ئەم ترێندە، وەک پەیامێکی قوڵە، بیری دەخاتەوە کە هەموو شتێک ئەمڕۆ ئەزموونی دەکەین بەرهەمی هەوڵ و قوربانیدانی باوک و دایکمانە.
ئەم چالێنجە لەگەڵ یەکتر تاقیبکەنەوە بزانن چی دەردەچێت