دوێنێ نرخەكە بەو شێوەیە نەبوو

دۆلار و تمەن بەرزبوونەوە

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

ئەمڕۆ لە بۆرسەكانی كوردستان نرخی دینار و تمەن بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوونەوە.

ئێستا نرخی سەد دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستاندا بەرامبەرە بە 155هەزار دینار، بە بەراورد بە دوێنێ
یەكشەممە 152هەزار و 900دینار بووە.

هەر ئەمڕۆ نرخی  100دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە بازاڕەكانی كوردستاندا بە 5ملیۆن و 750هەزار تمەنە.
لە كاتێكدا دوێنێ یەكشەممە، بەهای 100 دۆلار شەش ملیۆن تمەنی تێپەڕاند.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە تۆڕی 964ی وت ”بەرزبوونەوەی تمەن پەیوەندی بە كڕینی زیاتری ئەو دراوەوە هەیە، بەڵام نرخەكە جێگیر نییە و ئەگەری هەیە بگەڕێتەوە ئاستی جارانی خۆی.

زیاد لە شەش مانگە نرخی دۆلار و تمەن لە بازاڕەكانی كوردستاندا لە گۆڕانكاریدایە و لە ماوەی رابردووشدا نزمترین ئاستی خۆی بەرامبەر دۆلار تۆماركرد و گەیشتە سەروو شەش ملیۆن تمەن.