سبەنێ لە هەولێر
شانۆگەرى پێکەوەژیان نمایش دەکرێت؛ پێکەوەژیانى کورد و تورکمان
964+
ده‌شتی عارف
دوو مانگه راهێنان له‌سه‌ر شانۆگه‌ریی پێكه‌وه ژیان ده‌كرێت و دواجار به‌یانی شه‌ممه، نمایش ده‌كرێت و بینه‌ران ده‌توانن بچن سه‌یری بكه‌ن.
عه‌لی عه‌بدولباقی، هونه‌رمه‌ندی به‌شدار له شانۆگه‌رییه‌كه، بۆ 964 قسه‌ی كرد و وتی،”ستافه‌كه‌ی ئێمه 11 كه‌سین و ناوه‌رۆكی شانۆگه‌رییه‌كه باس له په‌یوه‌ندی له مێژینه‌ی نێوان كورد و توركمان ده‌كات و دوو مانگه پرۆڤه له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و به‌یانیش یه‌كه‌م رۆژی شانۆگه‌رییه‌كه ده‌بێت بۆ رۆژانی دواتریش به‌رده‌وام ده‌بێت”.
شانۆگه‌ریی پێكه‌وه ژیان، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ر بینه‌ری زۆر بێت ئه‌و ماوه‌یه درێژ ده‌كرێته‌وه.
سبەینێ شەممە، کاتژمێر 5:30 خولەکى ئێوارە، لە هۆڵى پەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆ نمانیش دەستپێدەکات و نرخى بلیتى چوونەژوورەوەش 5 هەزار دینارە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح