"لە نێوان 24 بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو دەستبەکار دەکەینەوە"
ئەمڕۆ ئاگرى گرت؛ راگەیەنراوێک لە نەخۆشخانەى ئینتەرناشنالەوە
964+
وریا فەتاح
نەخۆشخانە ژین ئینتەر ناشنال کە ئەمڕۆ ئاگرى گرد، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکراى دەکات کە ئاگرەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە، دەشڵێت: تا 48 کاتژمێرى داهاتوو، دەستبەکارکردن دەکەینەوە.
نەخۆشخانەکە رایگەیاند، ئەوەى ئاگرى گرتووە بەشێکى رووکارى دەرەوەى نەخۆشخانەکە بووە، تیمەکان زوو کوژاندوویانەتەوە و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
باسلەوەشکراوە، تائێستا نازانن هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە چى بووە.
لەبارەى دەستپێکردنەوەى دەوام و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکان، نەخۆشخانەکە ئاشکراى کردووە کە لەماوەى 24 بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو، نەخۆشخانەکەیان دەست دەکاتەوە بە کارکردن.