کیلۆى بە 18 هەزارە

خواست لەسەر فستەقى تەڕە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لەناو میوە و بەرهەمى خۆماڵى، فستقى تەڕى خۆماڵى خواستێکى زۆرى لەسەرە و کیلۆیەکیشى بە 18 هەزار دینارە.

گوهدار چولی کە فرۆشیارێکى بەرهەم و میوەى خۆماڵییە، لە دوکانەکەیدا کە لە سنوورى ناحیەى سەرسنگە دەیان جۆرى میوە و بەرهەم هەیە و 18 ساڵە ئەو کارە دەکات، بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”ئەمساڵ بەرهەمى خۆماڵى بەهۆى وشکەساڵییەوە وەک ساڵانى پێشوو باش نییە”.

روونیشى کردەوە، دوو هەفتەیە بەرهەمى فسقى تەڕى خۆماڵى پێگەیشتووە، بەتایبەت لە ناوچەى “گولیان” لە زاخۆ، بەڵام خواستێکى زۆرى لەسەرە و نرخى هەر کیلۆیەکیشى بە 18 هەزار دینارە.

وەک باسى دەکات، خوست لەسەر فستەقى تەڕ واى کردووە، رۆژانە 30 کیلۆ لەو بەرهەمە بفرۆشێت بە خەڵک و گەشتیاران.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دووەم فێستیڤاڵى بەرهەمە خۆماڵییەکانى ئاکرێ ئەنجام دەد...

دووەم فێستیڤاڵى بەرهەمە خۆماڵییەکانى ئاکرێ ئەنجام دەدرێت