لە حەمەی نێرگزەوە بۆ شیرینە سەوزە

ژمارەیەک گەنج لە سلێمانی گۆرانییە رەسەنە کوردییەکان دەڵێنەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانی

بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شوەیفات لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و لەم نێوەندەدا، گروپێک لە گەنجانی بەهرەمەند، کە زیاتر لە دوو هەفتەیە خەریکی پرۆڤەکردنن، بڕیاریانداوە بەشێک لە بەرهەمە رەسەنەکانی هونەری کوردی پێشکەش بکەن و زیندوویان بکەنەوە.

رامیار عەدنان، یەکێک لە گەنجە بەشداربووەکان، بە 964ـی وت، “بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە پرۆڤە دەکەین و یەکێک لەو گۆرانییانەی پێشکەشی دەکەین، گۆرانیی شیرینە سەوزەیە.”

لەناو گروپەکەدا، شادی فەرهاد کە خانمە تاقانەکەی ناویانە، بە حەماسێکی زۆرەوە باسی لە بەرهەمەکەیان کرد و وتی: ئێمە یەک گۆرانی دەڵێین، ئەویش گۆرانییە بەناوبانگەکەی حەمە نێرگزە کە دەڵێت، بۆ بێ لەو چاوە کاڵانە.

پێداچوونەوە: باری ساڵح