هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران
فۆڕمی ئەلیکترۆنی مۆڵەت بەسەر ناچێت و پەلەتان نەبێت
964+
توانا نەقی
بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکەتەوە کە فۆڕمی ئەلیکترۆنی کە پێش سەردانیکردنی بەشێ مۆڵەت پڕدەکرێتەوە بەرواری نییە و بەسەر ناچێت بۆ پەلەمەکەن.
هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشى مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى شۆفێرانى خۆشەویست ئاگاداردەکاتەوە، ئەو فۆڕمە ئەلیکترۆنییەى بەر لەسەردانیکردنى بەشى مۆڵەت پڕدەکرێتەوە، هیچ بەروارێکى بەسەرچوونى لەسەرنییە و پێویست ناکات شۆفێر پەلەبکات بۆئەوەى مامەڵەکەى خێراتر تەواوبکات لەترسى بەسەرچوونى ماوەى فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکەى.
ئاماژە بەوەشکراوە، فۆڕمى ئەلیکترۆنى جیاوازە لە گرێبەستى ئەلیکترۆنى و پێویستە هاوڵاتى بەر لەوادەى بەسەرچوونى گرێبەستى ئەلیکترۆنى سەردانى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى بکات.