ئەم نەوەیەی ئایفۆن جیاوازە

سبەی لەگەڵ فرۆشتنی ئایفۆن 17 ئەکتیڤیش دەکرێت

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە سبەینێوە ئایفۆن 17 لە بازاڕەکانی هەرێم دەفرۆشرێت و هاوڵاتیانیش سەرەیان بۆ گرتووە و بە تیروپشک بەریان دەکەوێت.

ژیر ئازاد نوێنەری كۆمپانیای ئێم سەنتەر بۆ 964 وت، بەتەواوی ئەم نەوەیەی ئایفۆن جیاوازە چونكە نەگەرم دەبێت و نە زوو  شەحنی پاتریەكەی تەواو دەبێت، بۆ كاری رۆژنامەوانی زۆرباشە جگە لەوەش هێشتان ئایفۆن 15 و 14 جۆرەكانی تری نرخیان دانەبەزیوە.

وتیشی “كۆمپانیای ئەپل بڕیاری داوە تا 19 مانگ لەهیچ شوێنیك كاری پێنەكرێت و ئەکتیڤ نەکرێت بۆیە ئەوان سبەینێ لەگەڵ فرۆشتنی دەتوانن ئەکتیڤیشی بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئایفۆن 17 گەیشتە هەرێمی کوردستان

ئایفۆن 17 گەیشتە هەرێمی کوردستان