رێژەى سەوزایى کەرکوک ناگاتە 3%
لە کەرکوک 20 هەزار نەمام دەچێندرێت
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
کەرکوک لەرووى دار و سەوزاییەوە وەزعى باش نییە، بەپێى ئامارەکان رێژەی سەوزایى ناگاتە 3%، هەربۆیە هەڵمەتێکى ناشتنى 20 هەزار نەمام دەستیپێکرد.
لەژێر دروشمى،”بەدارچاندنەکانمان کەرکوک هەناسە دەدات”، گەورەترین هەڵمەتى نەمام چاندن لە کەرکود دەستیپێکرد.
شاهۆ خورشید، نوێنەرى ئەنجومەنى باڵاى گەنجان بە 964ـى وت،”هەڵمەتەکە تا مانگى شەشى ساڵى داهاتوو بەردەوام دەبێت و 20 هەزار نەمامى جۆراوجۆر کە بۆ کەشوهەواى هەولێر گونجاون، دەچێندرێن”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، رێژەى سەوزایى لەشارەکە ناگات بە 3%، هەربۆیە ئەو هەڵمەتانە پێویست و گرنگن.
سەبریە عومەر، چالاکوانێکى خۆبەخشە و بەشدارى لە هەڵمەتەکە کردووە، ئەو بۆ 964 قسەى کرد و گلەیى لە هاوڵاتیان و هاوشاریانى کرد کە هاوکارنین لە سەوزکردنى شارەکە و پاراستنى ئەو دار و نەمامانەى دەڕوێندرێن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح