ئەفشین شوکری لە باکستەیجی 964
“ونبووین و تەمەنی ئیشەکانمان کەمە”
964+
ژووری هەواڵ
ئەفشین شوکری کێشەی لەگەڵ مایکەکەی چاوان هەیە و دەشڵێت، گۆرانیبێژە تازەکان لوتبەرزن و پێویستیان بە حیمایە و مانەجەر نییە.
ئەفشین شوکری ماندووبووە لەگەڵ پرسیارەکانی نۆکۆمێنت و لێ بووە بە 90 کۆمێنت، باس لەوەشدەکات زۆر مۆعیدی خراپە و هەرچی دەکات ناتوانێت رێکیبخات و داوای لێبوردنی لەو کەسانەش هەیە کە بێ مۆعید بووە لەگەڵیان.
هاوشێوەی ئەو بۆچوونە باوەی هەیە کە دەڵێت گۆرانی ئێستا وەک جاران نامێنێتەوە، ئەفشین شوکری هەمان رای هەبوو، پێشی وابوو هۆکارەکەی ئەوەیە ونبووین و ئەم کێشەیەش تەنیا کوردی نەگرتووەتەوە.
بینەری باکستەیج بن و نهێنی زۆر ئاشکرا دەکات