چیرۆكەكەی لە 964 ببیستە
کۆڵانی بەلوعەی خانەقای هەولێرتان بیستووە؟
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە ناو گەڕەکی خانەقای هەولێر، کۆڵانێک هەیە بە ناوی بەلوعە، کە چەندین ساڵە ئەو ناوەی هەیە، بەهۆی ئەوەی زۆر کات ئاو لە بەلوعەیەكی كۆڵانەكە رۆیشتووە، لەبەر ئەوەش ناویان لێناوە بەلوعە.
یاسین عەزیز، هاوڵاتییەکی گەڕەکی خانەقایە بە 964ی وت،” ئەو ماڵەی بەلوعەكەی لێ بووە و ئاوی لێ رۆیشتووە، ماڵی دوو برا بووە، یەکێکیان وەستای بەلوعە بووە ئەوەی تریش کەسێکی ئاسایی بووە ناوی مەجید بووە، بەڵام هەموو رۆژ خەریکی بەلوعەیەک بوونە کە لە نێو ماڵەکەیان هەبووە و ئاوی لێ رۆیشتووە، ناویان نابوو مەجید بەلوعە دواتر بووە بەلوعە و تا ئێستاش هەر ئەو ناوەیە”.
گەڕەكی خانەقای هەولێر یەكێكە لە گەڕەكە كۆنەكانی هەولێر و دەكەوێتە دامێنی قەڵای هەولێر بە دیوی بازاڕی شێخەڵا، ئەو كۆڵانەشی بە بەلوعە ناسراوە، ئێستا تەنیا سێ ماڵی تێدایە، چونكە زۆرینەی خانووەكانی چۆڵن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا