هەرچی ترێی جوان و دانسقە هەیە لەوێ دەستدەکەوێ

18ـیەمین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

زیاتر لە 40 جوتیار هەرچی ترێی دانسقە و جوانیان هەبوو، بردیانە 18ـیەمین فێستیڤالی ترێ و هەنگوین لە دهۆک، فێستیڤاڵەکە ئەمڕۆ کرایەوە و بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەوەش بۆ یەکەمجارە جوتیارەکان دەتوان بەرهەمەکانیان لە فێستیڤاڵەکەدا بفرۆشن.

محەمەد سەلیم جوتیارێکی بەئەزموونی گوندی بەربهار بە 964ـی وت، “کەمبارانی و وشکەساڵی زیانی زۆری بە باخ و رەزەکانی دهۆک بەگشتی گەیاندووە، بۆیە ئەو باخانەی ئاودراون بەرهەمیان باشتر بووە”.

لەناو فێستیڤاڵەکە هەنگەوانێکی دەڤەری بەرواری باڵا بەناوی مەهدی شعبان هەنگوینەکانی نمایش کردووە و وەک دەڵێت، دوو ساڵە بەرهەمی هەنگوین زۆر کەمی کردووە و زیانی زۆریان پێگەیشتووە”.

مەهدی شەعبان دوو جۆر لە هەنگوینە باشەکەی پیشان موشتەرییەکان دەدات و دەڵێت، “هەنگوینی خۆماڵییە و هەر جورێکیان تامێکی تایبەت بەخۆی هەیە، چۆنکە لەناو شاخدا هەنگەکان بەخێوە دەکەم و هەنگەکان گوڵی جیاوازیان خواردووە، بۆیە تامیشیان جیاوازە”.

یوسف محەمەدیش جوتیارێکی تری پارێزگای دهۆکە و بەشداری فێستیڤاڵەکەی کردووە، ئەو دەڵێت، جۆری ترێی فەڕەنسی، رەنگی رەش لە هەموو نەوعەکانی دیکە بەناوبانگترە و فرۆشیشی باشە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی 6000 تۆن ترێ له‌ جوتیارانى دهۆک ده...

كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی 6000 تۆن ترێ له‌ جوتیارانى دهۆک ده‌كڕێته‌وه‌