لە گەراجێکى سلێمانى
نمونەى دەستپاکى و راستگۆیى؛ پارەکەى دادەنێ و دەڕوات
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لە گەراجێکى وەستان (پارککردن)ـى ئۆتۆمبێل لە سلێمانى، کارتۆنێک دانراوە و لەسەرى نوسراوە “پارەکەت لێرە دابنێ”، شۆفێرانیش دواى پارککردنى ئۆتۆمبێلەکانیان پارەکە بەجێ دەهێڵن.
هەڵگورد حوسێن کە خاوەنى یەکێک لە گەراجەکانى پارککردنى ئۆتۆمبێلە لە سلێمانى، بە 964ـى وت،”لە 2013ـەوە ئەو بیرۆکەیەم جێبەجێکردووە، کارتۆنێکم داناوە و لەسەرى نوسراوە پارەکەت لێرە جێبهێڵە، بۆیە ئەوکاتەى لێرەنین، شۆفێران خۆیان پارەکە لێرە دادەنێن”.
دەشڵێت: ئەمە نمونەى راستگۆیى و دەستپاکى دەچەسپێنێت، درێژە پێدەرى ئەو متمانەیەیە کە نەوە دواى نەوە پاراستومانە.
روونیشى کردەوە، هەموو شۆفێران پارەکەیان جێدەهێڵن تەنیا ئەگەر شارەزا نەبێت یان کورد نەبێت ئەوەش زۆر کەمە.
ئەو نمونەى رۆژێک دەگێڕێتەوە کە نەیتوانیوە بچێتە گەراجەکەى، وەک دەڵێت: تا هاتمەوە 50 بۆ 60 هەزار دینار دانرابوو.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح