"بۆ وێنەگرتن بەکارهاتووە"

درۆنێک لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتووەتە خوارەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا روونی دەکاتەوە، “ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتووەتە خوارەوە، بۆ کاری وێنەگرتن بەکارهاتووە”.

ئەوە لە کاتێکدا پێشتر، میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، “بەرگریی ئاسمانیی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درۆنێکی نەناسراوی خستەخوارەوە، باسیان لەوەشکرد، تا ئێستا زانیاری لەبارەی درۆنەكە و لایەنی ئاڕاستەكار نەخراوەتەڕوو”.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئەمڕۆ شەممە 13.9.2025، لە بەیاننامەیەکدا کە دەست 964 کەوتووە دەڵێت، “دەیانەوێت بۆ رای گشتی روون بکەنەوە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لە دەوری ناوچەی سەوز کەوتووەتە خوارەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووە کە تەنیا بۆ مەبەستی وێنەگرتن دانراوە”.

پشتڕاستی کردەوە کە “بەهۆی تێکچوونی کارکردنی تەکنیکییەوە خراوەتە خوارەوە”.

فڕۆکەخانەی بەغدا لابردنی وێنه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ن...

فڕۆکەخانەی بەغدا لابردنی وێنه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس ره‌تده‌كاته‌وه‌