سەرجەمیان ئەندامی خێزانێکین
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا شەش کەس برینداربوون
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە سنووری ناحیەی عوزێم لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا رووداوێکی هاتوچۆ روویدا شەش ئەندامی خێزانێک برینداربوون.
موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکیەکان بە 964ـی وت، رووداوەکە لەجۆری وەرگەڕان بووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامری لەبەغداوە بەئاڕاستەی کەرکوک هاتووەو لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا لەسنووری ناحیەی عوزێم، بەهۆی تیژڕەیەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شەش کەسی نێو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون و برینی بەشێکیان سەختە.
وتیشی، بریندارەکان ئەندامی خێزانێکن و لەناویاندا ژن و منداڵی تێدایەو برینی دوو کەسیان سەختەو سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەکراون.
راشیگەیاند، خێزانەکە لەبەغداوە بەمەبەستی گەشتکردن بەرەو هەرێم بەڕێکەوتوون و لەرێگا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی