"ناچارین خانووەکانمان بفرۆشین"

دانیشتوانى سێ کۆڵانى کانى سیپکە: زیاتر لە 50 رۆژە ئاویان بۆ نەچووە

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
دانیشتوانى سێ کۆڵانى گەڕەکى کانى سپیکەى شارى سلێمانى، نیگەرانن و وەکخۆیان دەڵێن، زیاتر لە 50 رۆژە ئاو نەچووەتە تانکییەکانیانەوە و ئاویان پێ ناگات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەک لە دانیشتوانى ئەو کۆڵانانە قسەیان بۆ 964 کرد، وەک باسى دەکەن لە 20.7.2025، ئاو نەچووەتە تانکییەکانیانەوە، ئەوەى هەیە بە تەنکەڕ دەیکڕن.

ئەوان کێشەی ئەوەیان هەیە کە بە مزەخەش ناتوانن ئاو بەرز بکەنەوە بۆ تانکییەکانیان، داواش دەکەن، ئەو بۆریەى ئاوى کۆڵانەکانیانى لەسەرە بگوازرێتەوە.

چەند جارێک چوون بۆ بەڕێوەبەرایەتى ئاو و داواى چارەسەریان کردووە، بەڵام بەوتەى خۆیان،”گوێیان لێنەگرتوون”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح