ئامادەکارییە بۆ وەرزی باران

پیرەمەگروون باراناوەکانی پاک کردەوە

964+

ژێوار خدر

ژینگەپارێزانی پیرەمەگروون کەوتوونەتە خۆیان و هەرچی رێڕەوی باراناوەکانە پاکیان کردوونەتەوە، دەیانەوێت شارۆچکەکە لە مەترسی دروستبوونی لافاو بپارێزن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی رایگەیاند، سەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگروون، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە و بەهاوکاری ژینگەپارێزان باراناوەکانی شارۆچکەی پیرەمەگروونیان لە پاشماوەی خۆڵ و خاشاک پاککردەوە.

دەشڵێت، هەڵمەتەکە بەشێکە لە ئامادەکارییەکانی شارەوانی پیرەمەگروون بۆ وەرزی بارانبارین تاکو شارۆچکەکە لە مەترسی دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو بەدووربێت.

زبڵ پیرەمەگرونی هەراسانکردووە

زبڵ پیرەمەگرونی هەراسانکردووە