“ئێران هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتی و پارتی دەدات”
+964
ئەحمەد مستەفا- سلێمانی
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت، ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی لە زەرەری ئێرانه، ئاشکرایشی كرد، ئێران ھەوڵی چارەسەرکردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌دات.
ئەمڕۆ شەممە 25ی شوباتی 2023، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان له ئێران، لە بارەی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی لە پرسی حکومەتی ھەرێمدا، بە تۆڕی 964ی وت “ئێران هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌دات کێشەکانی پارتی و یەکێتی چارەسەر بكات”.
وتیشی “تێكچوون و نائارامیی نێوان زۆنی سەوز و زەرد لە زیانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە”.
“جگە لە ناکۆکییە ناوخۆییەکان، بوونی “گرووپی چەکداری” له رۆژھەڵاتی کوردستان، یەکێکە لەو کێشانەی ئێران دژیانە” نازم دەباغ وای وت.
نازم ده‌باغ ئاماژه به‌وه ده‌كات، کێشەی سنوورەکانی ھەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی کێشە ئەمنییەکانی عێراق و ئێران چارەسەر دەکرێن وەک دوو وڵات، ھەر بڕیارێکیش له عێراقه‌وه بدرێت، خۆی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە.
لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتییش، دەباغ ده‌ڵێت، کێشەکانی یەکێتیی ناوخۆیین، ئێران ده‌سته‌وه‌ردانی نه‌كردووه، ئەگینا لە پێناو ئاسایش و ئارامیی خۆی، چارەسەری دەکرد، “ئەگەر ئێران دەستی نەبووبێت بۆ چارەسەر، بۆ تێكدانیش ده‌ستی نه‌بووه”.
پارتی و یه‌كێتی، كه شه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتن له هه‌رێمی كوردستان، له پرسی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی هه‌رێمدا كێشه‌ی زۆر كه‌وتووه‌ته نێوانیان، تیمی یه‌كێتی زیاتر له مانگێكه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناكه‌ن، به‌ڵام قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، له‌وه‌ته‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه به‌شداری ناكات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا