حەوت رۆژی هەفتە دەوام دەبێت

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت پەرەی پێدەدەرێت و ماستەر پلانی کۆمەڵگەیەکیش راگەیاندرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شاندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە باكووری كوردستان و توركیان و لەگەڵ پارێزگای هەكاری رێككەوتن دەروازەی نێودەوڵەتی زێت پەرەی پێبدرێت، هەروەها ماستەرپلانی كۆمەڵگەیەكی بازرگانیشیان راگەیاند.

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بڵاویكردەوە، كە لەگەڵ شاندەكەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رەشید مستەفا میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژوورەكە و چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیداریش هاوسەفەرن، لەوانە بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت.

شاندەكە لەگەڵ والیی جۆلەمێرگ (هەکاری) عەلی چلیك كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی بارودۆخی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت کرد.

وەك لە راگەیاندراوەكەی ژووری بارزگانیی هەولێردا هاتووە، بەڵێندرا لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان هەوڵی تەواو بدرێت بۆ درێژکردنەوەی کاتەکانی دەوام بۆ حەوت رۆژی فەرمی لە هەفتەیەکدا، بۆ ئەوەی لەمەودوا هاوڵاتیان و گەشتیاران بتوانن رۆژانی شەممە و یەکشەممەش هاتوچۆ بکەن، هەروەها کردنەوەی رێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، ئاسانکاری بۆ گەشتیاران و بازرگانانی خەڵکی ناوچەکە و پێشخستنی ژێرخانی رێگاوبان بۆ خێراکردنی سەلامەتیی هاتوچۆ كاری لەسەر بكرێت.

جگە لەوەش، هەردوولا ئامادەکاریی ماستەرپلانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی زێتیان بە شێوەی سەردەمیانە راگەیاند، کە وەك باس كراوە، دەبێتە هەنگاوێکی ستراتیژی و گرنگ بۆ ناوچەکە.

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دەكەوێتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ باكووری كوردستان و توركیا، لە 10.5.2023 بە فەرمی كراوەتەوە.

شاندێكى ئیداره‌ى سۆران له‌ باكوورى كوردستانه‌ بۆ چار...

شاندێكى ئیداره‌ى سۆران له‌ باكوورى كوردستانه‌ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى "زێت"