دەڵی زیادی کردووە

گومرگ: ئەمساڵ داهاتمان دەگاتە سێ ترلیۆن دینار

964+
ئەحمەد مستەفا

داهاتی گومرگی بەهۆی چاکسازییەکانی ئەم دواییەی گومرگی زیادیکردووە و ئەمساڵ لە باشترین ئاستیدایە و تاکۆتایی ئەمساڵ داهاتیان دەگاتە سێ ترلیۆن دینار، ئەمە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەیە لە عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.9.2025، گومرگی عێراق بڵاویکردەوە، رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر تاوەکو کاڵا هاوردەکراوەکان دەستکاری نەکرێن و کاڵای قەدەغەکراو نەیەتە ناو وڵاتەکەوە، وە لەمساڵدا تا ئێستا داهاتی گومرگی گەیشتووەتە یەک ترلیۆن و 700 ملیار دینار.

گریمانەکە وایە، تا کۆتایی ئەمساڵیش دەگاتە سێ ترلیۆن دینار، دەستەکە دەڵێ، بەیاننامەی گومرگی پێشوەختە لە یەکی کانوونی دووەمەوە جێبەجێدەکرێت، کە پێویستە بازرگانان بەیاننامەیەک پێشکەش بکەن سەبارەت بەو کاڵایانەی هاوردەی دەکەن پێش گواستنەوەی دراو بۆ دەرەوەی وڵات.

بە گوێرەی هەمان بڵاوکراوە، ئەم مامەڵەکردنە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر داهاتی گومرگی، بەو پێیەی هەر دۆلارێک کە لە عێراق دەردەچێت هاوتا دەبێت لەگەڵ ئەو کاڵایانەی لەرێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە دەهێندرێتە عێراق.

لە بازگەکانی عێراق رێگری لە بەرهەمی جوتیارانی پێنجوێن ...

لە بازگەکانی عێراق رێگری لە بەرهەمی جوتیارانی پێنجوێن دەکرێت