وەزیر و پارێزگار یەکیان بینی

دوو داواکاری هەڵەبجە لەبارەی زیانە گیانییەکانی ئاگرەکە جێبەجێ کرا

964+

ئەحمەد مستەفا

پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، وەزیری ناوخۆ رەزامەندی دەربڕیوە بۆ بڕینەوەی موچەیەکی شەهیدانە بۆ ئاری موختار ئەو گەنجەی لە ئاگرە گەورەکەی ناوچەی کۆکۆیی گیانی لەدەستدا، هەروەها گۆڕینی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵ بۆ “بنکەی پۆلیسی شەهیدی ژینگە محەمەد شێخ حەیدەر”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.9.2025، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری هەڵەبجە کردووە.

پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، مەبەست لە سەردانەکە، گەیاندنی چەند داواکارییەکی پارێزگای هەڵەبجە بووە بە وەزارەتی ناوخۆ، کە لە نێویاندا داواکارییەکانی تایبەت بە هەردوو “شەهیدی ژینگە” بوون، کە لە ئاگرەکەی ئەم دواییەی ناوچەکەدا ڕۆحی پاکیان بەخشییە نیشتمان.

داواکارییە پێشکەشکراوەکان بریتیبوون لە؛

-بە فەرمی ناساندنی شەهیدی قارەمان ئاری موختار جەمال وەک “شەهید” و بڕینەوەی موچە.

– ناوی “بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵ” دەکرێت بە “بنکەی پۆلیسی شەهیدی ژینگە محەمەد شێخ حەیدەر”.

وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد. رەزامەندی خۆی لەسەر هەردوو داواکارییەکە نیشانداوە، پارێزگا دەڵێ، سوپاس و پێزانینێکی زۆر ئاراستەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، بەرامبەر بەو پەیوەندییە بەردەوام و پشتیوانییەی کە لە ماوەی چەند رۆژی رووداوی ئاگرەکەدا پێشکەشیان کردووە.

رۆژی 17.8.2025، لە هەردوو گوندنی نەیجەلە و چناری کۆکۆیی ئاگرکەوتەوە و تا 72 کاتژمێری ئاگرەکە بەردەوام، گەرچی سێ جار کۆنتڕۆڵ کراو سەری هەڵدابوویەوە، بەهۆیەوە سنووری گوندەکانی، مۆردین و چناری کۆکۆی و نەیجەلە، پێگە و لمە و سازان فراون ببوو.

لیژنەیەیەکی کشتوکاڵی هەڵەبجە روپێوی ئەو ئاگرەیان کرد، کە لە رۆژی 17ی ئەم مانگە روبەرێکی فراوانی کە سنووری هەڵەبجە گرتەوە، دەرکەوتووە بەهۆی ئاگرەکەوە 475 کیلۆ بنێشت سووتاوە.

لەو ناوچەی ژمارەیەک داری سروشتی بنێشتی لێ گیراوەتەوە و بەهۆی ئاگرەکەوە هیچیان بەسەر هیچەوە نەماوە، بە گوێرەی ئەو کۆنووسە بێت کە 964 دەستی کەوتووە، نوێنەری بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەڵەبجە و نوێنەری باخداری و زەوی و زار هاوتیم کشتوکاڵی هەڵەبجە بوون بۆ روپێوکردنی قەبارە و بڕی سووتاون و پاشماوەی لە ناوچەکە.

خەرجی خواردن و پێداویستییەکان لە رۆژانی ئاگرەکەی هەڵە...

خەرجی خواردن و پێداویستییەکان لە رۆژانی ئاگرەکەی هەڵەبجە شەش ملیۆن دینار بووە