بودجەیەكی زۆری بۆ تەرخانكراوە

پڕۆژەكان گەیشتنە هەڵەبجە و سێ‌ پڕۆژەی گەورە لە جێبەجێكردندان

964+

محەمەد فاتیح

كاروانی ئاوه‌دانی رووی له‌ پارێزگای ‌ هەڵەبجە كرد و ژماره‌یه‌ك پڕۆژەی خزمەتگوزاری ‌ كه‌وتنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و یەكێك لە پڕۆژەكان 6 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڵاویكردووەتەوە، سێ گه‌وره ‌پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندووقی و رێگا‌سازی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن.

پڕۆژه‌كان بریتین له:

‌-پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندووقی لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزار، بە بڕی 6 ملیار دینار.

-رێژەی جێبەجێکردنی گه‌یشتووته‌ زیاتر لە 95% و یەکێکە لە پڕۆژە گرنگه‌كان بۆ هه‌ڵه‌بجه‌.

-پڕۆژەی رێگاسازیی گەڕەکی ئەندازیاران، به‌ بودجەی یەك ملیار و 600 ملێۆن دینار، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت.

-پڕۆژه‌یه‌كی تری رێگاسازی له‌ گەڕەکی فەرمانبەران، كه‌ ئێستا كاره‌كانی گەیشتووەتە 100% و‌ لەسەر داهاتی شارەوانیی هەڵەبجە بە بڕی 550  ملیۆن دینار جێبه‌جێ كراوه.

پێشتر سەلام بیلال، سەرۆكی شارەوانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ 964ـى ئاشكرا كرد، لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا، نزیكەی 15 پڕۆژە بۆ هەڵەبجە تەرخانكراون، كه 11يان پڕۆژەى خزمەتگوزارین و ئەوانەی تریش تایبەتن بە پڕۆژەكانی ماستەرپلان و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك و پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری، سێ‌ پڕۆژەیان رێژەی تەواوبوونیان گەیشتووەتە 100%، دووانیشان رێژەكەی گەیشتووەتە 90% و ئەوانی تریش لە جێبەجێكردندان.

شارەوانیی هەڵەبجە باس لە پڕۆژە و پلانەكانی پارێزگاكە ب...

شارەوانیی هەڵەبجە باس لە پڕۆژە و پلانەكانی پارێزگاكە بۆ 964 دەكات