"تیمەکان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن"
ئاگرێک لە شوقەکانی شاری مامۆستایانی هەولێر کەوتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
نوێکرایەوە؛ 12:10
کەمێک لەمەوبەر ئاگرەکەی شوقەکانی شاری مامۆستایانی هەولێر کۆنتڕۆڵکرا و تا ئێستاش زیانەکانی بەوردی نەزانراوە.
هەواڵی سەرەتا:
ئاگرێک لە شوقەکانی شاری مامۆستایانی هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی بە 964ـی وت، “ئاگر لە شوقەکانی شاری مامۆستایان هەیە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری