روخساری زامدار بووە

بەڕێوەبەری تیمی فڕۆكەوانی هاتوچۆی سلێمانی نەشتەرگەری جوانكاری بۆ دەکرێت

+964

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

دواى ئەوەى لە رووداوى کەوتنە خوارەوە کۆپتەرەکەى هاتوچۆى سلێمانیدا بریندار بوو، لەئێستادا عەمید حوسێن فەیزوڵا بەڕێوەبەری تیمی فڕۆكەوانی هاتوچۆی سلێمانی، براوەتە ژووری نەشتەرگەری و پاش كەمێكیتر نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەك لەناو نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە، عەمید حسێن فەیزوڵا روخساری زامدار بووە و نەشتەرگەری جوانكاری روخساری بۆ دەكرێت.

وتیشى،” سەرجەم پشكنینەكانی سەر، چاو، ناو هەناو و بڕبڕەی پشتی بۆكراوە و سەلامەت دەرچووە و دۆخی تەندروستیشی جێگیرە”.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی و پشكنینی تەواوەتی عەمید حوسێن و بریندارەکەى تر، سەرجەم پزیشكەكان و تیمەكانی تەندروستی ئەنوەر شێخە پەیوەندیان بە نەخۆشخانەكەوە كردووەتەوە.

“بەپێی وردەكاری پشكنینەكان و بەمەبەستی چاودێریكردنی دۆخی عەمید حسێن فەیزوڵا، ماوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە دەمێنێتەوە” ئەو سەرچاوەیە وای وت.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە کاتى هەوڵدان بۆ هێنانەوەى تەرمى شۆفێرێک کە لە چیاى هەڕووتە، کۆپتەرێکى هاتوچۆى سلێمانى کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

چیرۆکى کەوتنەخوارەوەى کۆپتەرەکەى هاتوچۆى سلێمانى

چیرۆکى کەوتنەخوارەوەى کۆپتەرەکەى هاتوچۆى سلێمانى