به خێرایی 225 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لێیخوڕیوه
وەزیری گواستنەوەی تورکیا به‌هۆى سه‌رپێچی هاتوچۆ سزادرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ به‌شێكی میدیا‌و سۆشیاڵ میدیاكانى توركیا به وه‌زیری گواستنه‌وه‌یان سه‌رقاڵ بوون كه سه‌رپێچی هاتوچۆى كردووه و پۆلیسیش سزاى داوه.
عەبدولقادر ئۆرالۆغڵو، وەزیری گواستنەوەی تورکیا، له هەژماری فەرمی خۆی له تۆڕی “X” ده‌ڵێت، بۆ ئەوەی دۆخی ئێستای رێگای خێرایی نێوان ئەنقەرە بۆ نیدە بزانم، چومه پشتى سوكان و ده‌ستم به لێخوڕینى ئۆتۆمبێله‌كه‌م كرد، بەبێ مەبەست و تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت سنووری خێراییم تێپەڕاند”.
له‌كاتى لێخورینى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ده‌نگى مۆسیقایه‌كی باو ده‌بیسترێت له‌گه‌ڵ بەشێک لە وتارێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە ستایشی ژێرخانی حکومەت دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پابەندبوون بە سنووری خێرایی ئەرکێکی پابەندکەرە بۆ هەمووان و “هێزە پەیوەندیدارەکانی جەندرمەش كه له‌سەر رێگای خێرا بوون، رێوشوێنی سزای پێویستیان لە دژی من گرتووەتەبەر“.
به‌پێی ئه‌و پسوڵه‌یه‌ى هاتوچۆ كه له میدیاكانى توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زیری گواستنه‌وه به بڕى نۆ هه‌زار و 267 لیرە سزاى پێبژاردنى بۆ كراوه کە دەکاتە 280 دۆلار، بەهۆی تێپەڕاندنی خێرایی نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە دەرەوەی ئەنقەرەی پایتەخت.
میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه، كه خێراییه‌كه‌ى وه‌زیر 225 کیلۆمەتر بووه له کاتژمێرێکدا، كه ده‌كاته نزیکەی دوو هێندە زیاتر لە خێراییە یاساییەکان.