"چەند رۆژێکە ئەو کارە دەکەین و موشتەری خۆمان هەیە"

بۆ گەشت و سەیران چوویتە گۆپتەپە ناوساجی بە رۆنیشت بۆ حازرە

964+

عەزیز عەبدوڵا – کۆیە

رووبار و ئاو و  دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی گۆپتەپە دڵ لێیان تێرنابێ، جا ئەگەر بۆ نانی بەیانی و ئێوارە ناوساجی بە رۆنیشی لەگەڵدا بێ نوری عەلا نورە، ئەمە بیرۆکەی خاوەن پڕۆژەیەکی گەشتیارییە لەو سنوورە و بەو شێوەیە گەشتیاران لەخۆی خڕدەکاتەوە.

هەردی جەبار بە 964ـی وت، “لەمێژەیە بیرمان لەو بیرۆکەیە کردووەتەوە، بەڵام دۆخەکە گونجاو نەبوو و رێک نەدەکەوت، ئەوا چەند رۆژێکە ئەو کارە دەکەین و ناوساجی گەرم و نەرم دەرخواردی گەشتیاران و موشتەرییەکانمان دەدەین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەندە بێ موچەیەیی کاریگەری لەسەر شوێنە گەشتیارییەکان داناوە، بەڵام خەڵک لە گەشت و سەیرانی خۆی ناکەوێ و ئەوان بازاڕی خۆیان هەیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

گۆپتەپە؛ گەشتیاران بۆ مەلەکردن دەچنە سەر زێی بچووک

گۆپتەپە؛ گەشتیاران بۆ مەلەکردن دەچنە سەر زێی بچووک