ماتەمینی گشتی راگەیەندراوە

ئاڵاکانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ نیوە داگیران

964+

ژووری هەواڵ

لە چوارچێوەی ماتەمینی گشتیدا و بەبۆنەی گیانلەدەستدانی پۆلیسێکی دارستان و هاوڵاتییەک لە ئاگرەکەی ناوچەی کۆکۆیی، ئاڵاکان لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ نیوە داگیران.

ئەمڕۆ سێشەممە 19.8.2025، پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، داگرتنی ئاڵاکان بۆ نیوە، نیشانەی رێز و هاوخەمییە بۆ گیانلەدەستدانی “شەهیدانی ژینگە”.

“ئەم هەنگاوە دەربڕی خەمی قووڵی پارێزگای هەڵەبجەیە بۆ لەدەستدانی ئەو دوو هاوڵاتیە خۆشەویستە و دووپاتکردنەوەی هاوبەشی خەمە لەگەڵ بنەماڵەکانیان”، پارێزگای هەڵەبجە وا دەڵێت.

لە دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەمەوە ئاگرێکی گەورە لە نزیک ناوچەی کۆکۆیی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە سەریهەڵداوە و تا ئێستاش بڵێسە دەکات، سەرەتا ئاگرەکە لە سنووری گوندی مۆردین بوو، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە و هەبوونی مەترسی مین، ئاگرەکە فراوانتر بوو بەرەو گوندەکانی چنار، نەیجەڵە، دەرەناوێ و چەند گوندێکی دیکە.

ئاگرەکەی هەڵەبجە جگە لە زیانی ماددی و سووتاندنی سەدان دۆنم پوش و پاوان و دارستان، زیانی گیانیشی لێکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە ژینگەدۆستێک بەناوی ئارى موختار و کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بەناوی محەمەد شێخ حەیدەر لەو پێناوەدا گیانیان بەخت کردووە.

دوو رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەڵەبجە راگەیەنرا و ئاهەنگەکا...

دوو رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەڵەبجە راگەیەنرا و ئاهەنگەکانیش راگیران