گرافیک؛ 964+
"خۆماڵییه‌كه زیاتر له 4 كیلۆى به هه‌زار دیناره"
جوتیارانى ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش داوا ده‌كه‌ن هێنانى په‌تاته‌ى ئێرانى بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه بكرێ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جوتیارانى ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش به‌یه‌كه‌وه داواكارییه‌كیان ئاڕاسته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كرد، كه رێگرى له هێنانى په‌تاته‌ى ئێرانى بۆ هه‌رێم بكرێت، چونكه ده‌ڵێت به‌رهه‌مى خۆمان پێگه‌یشتووه و بازاڕه‌كانى ناوخۆ پێویستیان به په‌تاته‌ى هاورده نییه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 نرخى یه‌ك كیلۆى په‌تاته‌ى هاورده له بازاڕه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان 500 بۆ 750 دیناره.
فازڵ مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى قه‌زاى ئاكرێ به 964ـى وت، هه‌میشه پشتگیری به‌رهه‌مى ناوخۆیان كردووه و له‌وه‌شیان پشتگیری ته‌واوى داواكارى جوتیارانى ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كه‌ن.
وتیشی “ئه‌مڕۆ خۆم 18 كیلۆ په‌تاته‌ى خۆماڵیم به چوار هه‌زار دینار كڕیوه كه نرخى یه‌ك كیلۆى ده‌كاته كه‌متر له 250 دینار”.
داواشی له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد په‌تاته‌ى ئێرانى یان هاورده‌ى قه‌ده‌غه بكرێت یاخود باجێكی زۆرى له‌سه‌ر دابندرێت.
پێشتر، کشتوکاڵی دهۆک بڵاویکردبووەوە، كه ئه‌مساڵ لە سنورى پارێزگاكه‌یان 48 هەزار دۆنم زەوی بە په‌تاته چێندراوه و پێشبینی دەکەن کە بەرهەمی ئەمساڵیان 600 هەزار تۆن بێت.
به‌شێكى ئەم بەرهەمە دەنێدرێتە شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شی له كۆگا ساردكه‌ره‌وه‌كان داده‌ندرێت كه له سنوورى دهۆك 127 کۆگای له‌مشێوه‌یه هەیە.