دوو خوشک لە کاتى بەتانى شۆردن بە کارەبا گیانیان لەدەستدا

964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

کەمێک لەمەوبەر، دوو خوشک لە گوندى قوچە بڵباس کە سەر بە قەزاى قوشتەپەیە، لەکاتى بەتانى شۆردن تەزووی کارەبا لێى داون و هەردوکیان گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى قوشتەپە بە 964ـى وت،”رووداوەکە دەورووبەرى کاتژمێر 10:30 خولەکى ئەمشەو روویداوە و هەردو خوشکەکە لە کاتى بەتانى شۆردن کارەبا گرتوونى و گیانیان لەدەستداوە”.

وەک باسى دەکات، دوو خوشکەکە بەنەتەوە عەرەبن و تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 32 ساڵیدایە.

وتیشى،”ئەوەى هەیە زانیارى سەرەتاییە و دواتر لێکۆڵینەوەى زیاتر دەکەن لەبارەى رووداوەکە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کرێکارێک بە تەزوى کارەبا گیانى لەدەست دا

کرێکارێک بە تەزوى کارەبا گیانى لەدەست دا