تیمەکانی ئاوی هەڵەبجە لەوێن
بۆرییەک لە تۆڕی ئاوی ماڵانی ئەحمەد ئاوا شکاوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە دەڵێ، ئاگاداری دانیشتووانی هەڵەبجە، بەتایبەت ئەو ماڵ و گەڕەكانە دەکەن، كە ئاوی خواردنەوەی ئەحمەد ئاوایان پێ دەگات، نۆری ئاوەکەیان شکاوە.
رەنگە ماوەیەک و تا چاککردنەوەی بۆرییەکە بێ ئاو بمێننەوە، بە گوێرەی ئەو دیمەنانەبێ تۆمار کراوە، بۆریی سەرەکییە و ئاوێکی زۆرێ لێ دەچێ.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.8.2025 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، شكانی بۆری سەرەكی ئاوی ئەحمەد ئاوا، دابەشكردنی ئاوی ئەو گەڕەكانە بۆ ماوەیەكی كاتی رادەگیرێت تا چارەسەری شكاوییەكە دەكرێت.
لەبارەی چاکسازی لە بۆرییەکە، ئاماژە بەوەکراوە، لە ئێستادا تیمی چاكسازی تۆڕی ئاوی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و بەڕێوەبەر سەرقاڵی چارەسەری گرفتی شكاوییەكەن.