"مەترسی بۆ ئاژەڵە کێوییەکان دروست کردووە"

ئاگر لە سروشت و شاخەکانی قەرەداغ کەوتووەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا

ئاگر لە سروشت و شاخەکانی قەرەداغ کەوتووەوە و مەترسی بۆ ژینگە و ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەکە دروست کردووە.

موقەدەم عەبدوڵا حسێن بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی و ژینگەی قەرەداغ بە 964ـی وت، “لە  کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممەوە 13.8.2025 ئاگرێک لە نێوان گوندی سەرکۆ و گۆشان کەوتووەتەوە بە دیوی قەرەداغدا”.

“تا ئێستا هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە نەزانراوە و تیمەکانی پۆلیسی دارستان و بەرگری شارستانی بەهاوکاری خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن”، عەبدوڵا حسێن وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە نزیکە لە ژینگە و شوێنی ئاژەڵە کێوییەکان و ئەگەر بەردەوام بێت، مەترسییان بۆ دروست دەکەت، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەن بەزوویی کۆنتڕۆڵی بکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئاگرەكەی قەرەداغ تەندروستی دوو كارمەندی تێكداوە

ئاگرەكەی قەرەداغ تەندروستی دوو كارمەندی تێكداوە

لە دەڤەری مزوریان و ناوچەی قەرەداغ ئاگر زیانی زۆری گەی...

لە دەڤەری مزوریان و ناوچەی قەرەداغ ئاگر زیانی زۆری گەیاند