دیمه‌نێكی كاتى بڕینى زێدهرۆییهكی سه‌ر تۆره‌كانى ئاو ... وێنه: ئاوى سۆران.
بۆ ئاودانى باخچه‌كان بووه
له رواندز زیاتر له 77 زێده‌ڕۆیی سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو بڕدران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هەڵمەتی بڕینی زێدەڕۆییه‌كانی ئاو له یداره‌ى سۆران به‌رده‌وامه و ئه‌مجاره له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى رواندز 77 زێده‌ڕۆِیی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه بڕدراون.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ئیداره‌ى سۆران له‌سه‌ره‌تاى مانگى رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه و ئه‌وه‌ى رواندزیش چه‌ند رۆژێكه.
ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌ى له قه‌زاى رواندز بڕاون له گه‌ڕه‌كه‌كانی بانه‌زێوك، شەهیدان و گەڕەکی لاوان بووه، كه ته‌واوى زێده‌ڕۆییه‌كان كرابوونه سه‌ر تۆڕی گشتی و بۆرییه فه‌رعییه‌كان، كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ئاو بۆ ئاودانی باخچه‌كان راكێشرابوون و بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان نه‌بوو.
جامى خورشید خدر، به‌رپرسی به‌شه‌كانى یاسایی و لادانى زێده‌ڕۆیی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ بڕین و لادانى زێده‌ڕۆییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه به‌قسه‌ى ئه‌و زێده‌ڕۆییه‌كى زۆر له ئیداره‌ى سۆران كراونه‌ته سه‌ر تڕه‌كانى ئاو.
وتیشی “ئه‌وانه‌ی زێده‌ڕۆییان كردووه داى ئه‌وه‌ى جارێك ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، له دووباره كردنه‌وه‌یان سزا ده‌درێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه‌مترین سزاى پێبژاردن بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه له 250 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ویش به‌پێی یاسای ژماره 4ـى په‌رله‌مانى كوردستان كه له ساڵى 2021 ده‌رچووه.