بڕیارە ساڵی داهاتوو تاکسی مەتر لە سلێمانی بکەوێتەکار – وێنە؛ هاتوچۆی سلێمانی
"پڕۆژەکە هەنگاوی باشی بڕیوە"
جارێکی تر بابەتی تاکسی مەتر لە سلێمانی هاتەوە بەرباس؛ بڕیارە ساڵی داهاتوو بکەوێتەکار
964+
شۆڕش قادری
جارێکی تر بابەتی وەکارخستنی تاکسی مەتر لە سلێمانی هاتەوە بەرباس و بەقسەی لێپرسراوی هۆبه‌ی كۆمپانیا و نوسینگه‌كه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه، پڕۆژەکە هه‌نگاوی باشی ناوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی داهاتوو بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەزاری هێمن عه‌لائه‌دین لێپرسراوی هۆبه‌ی كۆمپانیا و نوسینگه‌كه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی بڵاویکردووتەوە، “له‌ئێستادا كاره‌كانی پڕۆژه‌ی تاكسی مه‌تر هه‌نگاوی باشی بڕیوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سه‌ره‌تای ساڵی ئاینده كاره‌كانی ته‌واو بێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ و گواستنه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی كۆمپانیاكان، پێوه‌ر (عه‌داد) بۆ تاكسییه‌كان دابین ده‌كه‌ن”.
له‌باره‌ی نرخی تاكسی مه‌تره‌وه، هێمن عه‌لائه‌دین وتوویەتی، هه‌ركات پڕۆژه‌كه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وكات به‌هه‌ماهه‌نگی گواستنه‌وه و هاتوچۆ و چاودێری دارایی و قائیمقامیه‌ت نرخ له‌سه‌ر كیلۆمه‌تره‌كان داده‌نرێت و سه‌رنشین به‌گوێره‌ی ئه‌و كیلۆمه‌ترەی رێگاکە، پارەی گه‌شته‌كه‌ی ده‌دات.
هیواشی خواستووە، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه سووته‌مه‌نی به‌نرخی گونجاو بدرێته شۆفێرانی تاكسی، بۆ ئەوەی بتوانن به نرخێکی گونجاو هاوڵاتیان بگوازنه‌وه.
چەند ساڵێکە کار لەسەر دانانەی پێوەر بۆ تاکسییەکانی سلێمانی دەکرێت و هەرچەندە بڕیاربوو ئەمساڵ پڕۆژەکە بکەوێتە بوار جێبەجێکردنەوە، بەڵام دوای تێستکردنی لەلایەن حکومەتەوە قبوڵ نەکرا و رەتکرایەوە، چونکە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا نەبوو و کرێی زۆری لەسەر هەژمار دەکردن.