ساڵێک و دوو مانگە

لە قەزای خاڵس منداڵێکی بچوک لەناو سەتڵێکی ئاودا خنکا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەگوندی دۆجمەی قەزای خاڵس لە سەر رێگای کەرکوک – بەغدا  منداڵێکی تەمەن ساڵ و دوومانگ لەرەگەزی مێ لەناو سەتڵێکی ئاودا خنکا و گیانی لەدەستدا.

فەتحی جەلیل  خاڵی منداڵەکە بە 964ـی وت، ئەمڕۆ دایکی منداڵەکە ویستویەتی ژوورێکی ماڵەکەیان بشوات و پاکی بکاتەوە، بۆیە سەتڵێکی گەورەی پڕ لە ئاوی ئامادەکردووە و لەو ژوورەوە داناوە و چووە خواردن دروست بکات، کاتێک سەرقاڵی خواردن دروستکردن دەبێت، منداڵەکەی لەوژورە بەتەنها جێهشتووەو لەکاتی یاری کردن کەوتووەتە ناو سەتڵە ئاوەکەوە و خنکاوە.

وتیشی، دوای نزیکەی 20 خولەک دایکی گەڕاوەتەوە و دەبینێت منداڵەکەی لەناو سەتڵە ئاوەکەدا کەوتووە و هیچ جوڵەیەکی نەماوە، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە و پشکنینی سەرەتایی دەردەکەوێت منداڵەکە لەئاودا خنکاوەو هەر ئەو کات گیانی لەدەستداوە و لەئێستادا پاش رێکارە تەندرستیەکانی نەخۆشخانە تەرمەکەمان رادەست دەکرێتەوە.

منداڵەکە ناوی “ئەشرەقەت میقداد”ە لەرەگەزی مێیە و تەمەنی ساڵێک ودوو مانگە و تاقانەی دایک و باوکێتی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە کەلار منداڵێک خنکا

لە کەلار منداڵێک خنکا