دیمەنێکی ئاگرەکە ... وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی.
"لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه"
هۆكارێكی نادیار 1000 دۆنم پووش و پاوانى له شارباژێڕ سووتاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كه‌وه هه‌زار دۆنم پووش و پاوان له سنوورى شارباژێڕ سووتاوه و مناشزانن كێً ئه‌م كاره‌ى كردووه بۆیه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
ئاگره‌كه‌ى سنوری شارباژێڕ ئه‌مڕۆ له گوندەکانی بێورێ، سێونگ، کانی شوان، پیرێسك و نورەباب کەوتەوە.
دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى ده‌ڵێت، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانی بەشی شارباژێڕ گە یشتە شوێنی ئاگرەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی چوارتا، سیتە ك، قایمقامی چوارتا و خەڵکی ناوچەکان، هاوکاریان بون و توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت .
زیانی ئاگرەکە سووتانى هە زار دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی و هۆکاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش نادیارە لێکۆڵینەوە بەردەوامە .