ترەمپ لەگەڵ پۆتن لە کاتی کۆبوونەوەکەی ئالاسکا
كێشەی ئەرمینیا و ئازەربێجانیشی حەل كرد
ترەمپ لەگەڵ پۆتن لە ئالاسكا كۆدەبێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند هەینیی داهاتوو لە ویلایەتی ئالاسكا لەگەڵ سەرۆكی روسیا ڤلادیمێر پۆتن كۆدەبێتەوە، یەكەمجاریشە پۆتن سەردانی ئالاسكا دەكات.
ترەمپ لە تروس سۆشیال نووسیویەتی، كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوی لەگەڵ سەرۆكی روسیا لە 15ی ئەم مانگە لە ئالاسكا دەبێت.
ترەمپ لەوەتەی بووەتەوە سەرۆكی ئەمریكا و گەڕانەوەی بۆ كۆشكی سپی لە كانوونی دووەمی رابردوو، چاوی بە سەرۆكی روسیا نەكەوتووە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی روسیا “تاس” كۆبوونەوەكە سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەبێت و بەرپاكردنی ئاشتی دەبێت.
لەلایەكی دیكە سەرۆكی ئەمریكا ناوبژیوانیی نێوان هەردوو وڵاتی ئازەربێجان و ئەرمینیای كرد و ئەوانیش بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەردوو وڵات، لە كۆشكی سپی رێككەوتنی ئاشتییان واژۆ كرد.
سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی رێككەوتنەوەكە وتی، سەركەوتوو بووین لە هێنانەدی ئاشتی لە نێوان ئازەربێجان و ئەرمینیا، كە چەندین ساڵە شەڕ دەكەن.
ترەمپ بە پێكەنینەشەوە بە هەردوو سەرۆكی ئەو وڵاتانەی وت، “ئەگەر كێشەتان هەبوو تەلەفۆنم بۆ بكەن”.