بە زیادکردنی ئاشکرا 

 دەروازەی حاجی ئۆمەران 45 هەزار لیتر گازوایل دەفرۆشێت 

964+

توانا نەقی

مەرزی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەکی بڵاوکردووە و کە 45 هەزار لیتر گازوایل بە شیوەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی دەروازەی نێوەدەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە هەڵدەسن بە فرۆشتنی بڕی 45000 لیتر گازوایل بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا.

ئاماژەبەوەشکراوە، هەر کەسێک دەیەوێت لە زیادکردنەکە بەشدار بێت یەک مانگ دانراوە لە 24.7 تاوەکو 24.8.2025 سەردانی بەشی یاسایی و گومرگی حاجی ئۆمەران بکەن.

لەو ماوەیەی کە دیاری کراوە کەسی بەشدار بوو دەبیت فۆرمی بشداریکردن پڕبکاتەوە و بارمتەی یاسایی دابنێت بە رێکەی 20%ـی خەمڵاندنەکە.

بەروبوومی دوو باخی هەواری شار دەفرۆشرێن و سێ باخی دیکە...

بەروبوومی دوو باخی هەواری شار دەفرۆشرێن و سێ باخی دیکەش زیادکردنی ئاشکرایان بۆ دەکرێت