مژدەیەكی خۆش بۆ خەڵكی چەمچەماڵ

دروستكردنی حەوزێكی 20 هەزار مەتر سێجا بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ

964+

محەمەد فاتیح

بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ، دەست بە بنیاتنانی حەوزى 20 هەزار مەتر سێجای بانی مەقان کرا.

لەچوارچێوەی پرۆژەی ئاوی گوپتەپە- چەمچەماڵ، دوای دەستپێکردنی بنیاتنانی حەوزەکانی گۆپتەپە و ئاغجەلەر و تەکیە، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستكرا بە کارکردن لە بنیاتنانی حەوزی 20 هەزار مەترسێجای بانی مەقان.

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، بڵاویكردەوە، ئەم حەوزە دوو هێندەی حەوزی پێشووی چەمچەماڵە کە لەبناری مەقان بنیاتنراوە و توانای گلدانەوەی 20  هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە و لەسەر رووبەری 45 مەتر پانی و 96 مەتر درێژی لە بەرزایی بانی مەقان دروست دەکرێت و بۆ دابەشکردنی ئاو هیچ ترۆمپایەکی ناوێت.

“دوای تەواوبوونی سەرجەم خەزانەکانی ئاو لە گۆپتەپە و ئاغجەلەر و تەکیە و بان مەقان، دواتر دەست بە راکێشانی بۆڕی دەکرێت”.

رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ كه بەیاوەری زیاد جاندار بەڕێوەبەری ئاوی چەمچەماڵ سەردانی پرۆژەکەی کرد وتى، “سەرجەم رێگرییە ئیداری و کۆمەڵایەتی و ئەمنی و یاسایی و کشتوکاڵیەکانی بەردەم پرۆژەکە چارەسەرکراوە، تەنها داواکارین، بەشێوەیەکی رێکوپێک، بودجەی پرۆژەکە بۆ کومپانیای جێبەجێکار دابین بکرێت”.

ئەگەر كێشەی دارایی نەبێت بەماوەی ساڵێك پرۆژەی ئاوى كۆپ...

ئەگەر كێشەی دارایی نەبێت بەماوەی ساڵێك پرۆژەی ئاوى كۆپتەپە چەمچەماڵ تەواو دەبێت

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دەستی بەکارەکانی کردەوە

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دەستی بەکارەکانی کردەوە